بەشی سەرەکی / کوردستان / رۆژانە هەوال، هۆکارێکی تری بەرز بوونەوەی رێژەی تەلاق و توندو تیژی لە هەولێر ئاشکرادەکات.

رۆژانە هەوال، هۆکارێکی تری بەرز بوونەوەی رێژەی تەلاق و توندو تیژی لە هەولێر ئاشکرادەکات.

tundutiji-djijnan

 

رۆژانە هەوال – تایبەت    ١٨ی ئادار

……….

ئاشکرایە کە لەم چەند سالەی رابردوو رێژەی تەلاق ژمارەی پێوانەیی لەنێو کۆمەلگەی ئێمەی گەلی کورد تۆمارکردووە و کاتێک ئاماری سالانەی رێژەی جیابووەکان بلاودەکرێتەوە جێی داخن و مایەی باوەر پێبوون نین، بەلام لە راستی دا رێژەکە زۆر لەوە زیاتر.

رۆژانە هەوال لە چاوپێکەوتنێکی دا لەگەل چەند ئافرەتێکی جیابوە لە پیاوەکانیان دەدوێ و هۆکارێکی جیابوونەوەی بەشێکی زۆری هاوسەرگیریەکان لە زاری ئەوان بلاودەکاتەوە.

ئافرەتێک کە نەیویست ناوی بلاوبکەینەوە لە هەڤپەیڤینێکی دا لەگەل مالپەری رۆژانە هەوال وتی: من ٤ مانگە لەلایەن پیاوەکەم تەلاقدراوم، ئەو کاتەی کە تەلاقیشم وەرگرت منالێکی ٥مانگی لە سکم دابوو، بەلام من خۆم داوای جیابوونەوەم لێی کرد، چونکە لەگەل زیاتر لە ٤ ئافرەت قسەی هەبوو و خاوەنی دەیان سیمکارتی تەلەفۆنی بوو، هەموو شەوێکیش درەنگانی شەو دەهاتەوە و دەرگای لەسەرم دادەخست.

ئافرەتێکی تر بە هەمان شیوە بۆ رۆژانە هەوال ئاشکرای کرد کە پیاوەکەی سەرباری خیانەت کردن لێم رۆژانەش بە بەردەوامی ئازاری دەدام، بۆیە بریاری جیابوونەوەم دا، هەر من نیم بەلکو بە دەیان و سەدان ئافرەتی تر هەن بە دەرد من رۆیشتوون.

رۆژانە هەوال بۆ زانینی هۆکاری بەرزبوونەوەی ئەو رێژەیەی جیابوونەوەی هاوسەرەکان، گەیشتە ئەو دەرەنجامەی کە بەهۆی لەشفرۆشی زۆری ئافرەتە بیانیەکانە لە هەرێمی کوردستان و دروستکردنی پەیوەندی سۆزداریانە لەگەل پیاوان، بە تایبەت ئافرەتانی سوریا کە ئێستا لە کەمپەکان نیشتەجێن.

سەرچاوەیەک بۆ رۆژانە هەوال ئاشکرایکرد و وتی: بەهۆی هەرزان لەش فرۆشی ئافرەتانی سوری نەک گەنجان بەلکو خاوەن هاوسەرەکانیشیان بۆلای خۆیان پەلکێشکردووە، ئەمەش هۆکارێکی ترە کە بۆتە مایەی بەرزبوونەوەی رێژەی تەلاق و کێشە کۆمەلایەتیەکان.

text

Leave a Reply

Your email address will not be published.

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Scroll To Top